Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:03

نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بهێنێت بە "بەسزاگەیاندنی بەکۆمەڵ"ی دانیشتووانی غەززە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، راڤینا شامداسانی ڕایگەیاند: پێوستە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بهێنێت بە بەسزاگەیاندنی بەکۆمەڵ کە بەسەر تەواوی دانیشتووانی غەززەدا سەپاندوویەتی. بەسزاگەیاندنی بەکۆمەڵ تاوانێکی جەنگە.

لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا کە لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سازی کرد، شامداسانی باسی لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-فەڵەستین کرد.

راڤینا شامداسانی ئاماژەی بەوە کرد کە دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس لە غەززە گیریان خواردووە و ڕووبەڕووی "کارەساتی مرۆیی" بوونەتەوە و گوتی: پێوسیتە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بهێنێت بە بەسزاگەیاندنی بەکۆمەڵ کە بەسەر تەواوی دانیشتووانی غەززەدا سەپاندوویەتی، بەسزاگەیاندنی بەکۆمەڵ تاوانێکی جەنگە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.