Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:39

یەکێتیی ئەوروپا داوای کۆنفرانسی ئاشتیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات

کوردستان TV
100%


ئیدارەی یەکێتیی ئەوروپا باس لەوە دەکات کە لە کاتێکی نزیکدا کۆنفرانسێکی ئاشتیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-فەڵەستین ساز دەکات، بەڵام حەماس هیچ ڕۆڵێکی تیایدا نابێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا، چارلس میشێل و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، لە دوای یەکەم ڕۆژی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ساز کرد.
هەردوو سەرۆکەکە  جەختیان لەسەر گرنگیی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان کردەوە بۆ غەززە بە خێراترین شێوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا میشێل، باسی لەوە کرد چارەسەری دوو دەوڵەت لە ساڵانێکە یەکێتیی ئەوووپا بەرگریی لێدەکات تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئیسرائیل-فەڵەستین.
میشێل باسی لەوە کرد کە یەکێتیی ئەوروپا خوازیاری ڕۆڵبینینی بەهێزە لە چارەسەرێکی لەم شێوەیەدا و، گوتی: "پشتیوانی لە بیرۆکەی سازکردنی کۆنفرانسێکی ئاشتیی دەکەین لە کاتێکی زۆر نزیکدا لە ناو یەکێتیی ئەورووپا یان هەر شوێنێکی دیکە. پێمان وایە کۆنفرانسێکی لەم شێوەیە سەقامگیری درێژخایەن لە ناوچەکە دەستەبەر دەکات".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.