Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:28

دوایین ئاماری قوربانییانی فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسڕائیل بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م دوایین ئاماری قوربانی هاووڵاتییانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان له‌ غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا 7028 كه‌سه‌، له‌و رێژه‌یه‌ش 2913 منداڵن و 1709ی تریش ئافره‌تن له‌گه‌ڵ 397 به‌ساڵاچوو.

ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی بریندارانیش به‌هۆی بۆردومانه‌كان سوپای ئیسڕائیل له‌ غه‌ززه‌ 18 هه‌زار و 484 كه‌سه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌نیا له‌ چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 481 كه‌س كوژراون كه‌ زۆرینه‌یان له‌ ناوچه‌كانی باشووری غه‌ززه‌ بوونه‌ كه‌ حكوومه‌تی ئیسڕائیل ده‌ڵێت ئه‌م ناوچانه‌ ئارامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.