Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:34

ئه‌مساڵ دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر بووه‌ و ناوشار و ده‌وروبه‌ریش ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر كراوه‌ و هه‌روه‌ها خێزانه‌كان له‌‌ ناوشار و ده‌وروبه‌ریش نه‌وتیان پێ ده‌درێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: توانراوە لەماوەیەكی كەمدا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ بكرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ نرخەكه‌ی لە بازاڕدا ڕووی لە دابەزین كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بووە، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بە 10 ڕۆژ نەوت دراوەتە نزیکەی 204 هەزار خێزان.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: توانراوه‌ زیاتر له‌ 73 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بكرێت، له‌م بڕه‌ش تا ئێستا زیاتر له‌ 40 ملیۆن لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسەی دابه‌شكردنی نه‌وت بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییانەش بگرێتەوە كە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتەكەیان بەسەردا دابەش بكرێت بە تایبەتی ناوشار و دەوروبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.