ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید بڕیاریان دا مافی په‌نابه‌رێتی له سه‌لوان مۆمیكا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی عێراقییه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار هه‌ڵسابوو به سوتاندنی كۆپیی قورئانی پیرۆز، بستێنێته‌وه و له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات و بینێرێته‌وه ئه‌و وڵاته‌ی لێی هاتووه كه عێراقه.
ته‌له‌فزیۆنی سوید بڵاوی كرده‌وه: فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سوید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بریاری دا چیتر مافی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌رێتی بۆ سه‌لوان مۆمیكا درێژ نه‌كاته‌وه كه له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت.
بڵاویشی كرده‌وه: مافی په‌نابه‌رێتی سه‌لوان مۆمیكا به‌شێوه‌ی كاتی و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له ڕێكه‌وتی 25/10/2023 تاكو 16/4/2024 درێژ ده‌كرێته‌وه و دوای ئه‌م واده‌یه له خاكی سوێد ده‌رده‌كرێ و ده‌نێردرێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سوید ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌لوان مۆمیكا زانیاری ناڕاستی پێداون و ئه‌وه‌ی شاردۆته‌وه كه پێشتر ئه‌ندامی ملیشیا چه‌كداره عێراقییه‌كان بووه و چه‌كی هه‌ڵگرتووه.
جێی باسه سه‌لوان مۆمیكا پێشتر له وڵاتی سوید چه‌ند جارێك هه‌ڵسابوو به سوتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆز و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی لێ كه‌وتبووه، به‌هۆی مه‌ترسی هێرشكردنیش حكوومه‌تی سوید باری له‌ناكاوی توندی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.