وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەی پرۆسەکەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەباش بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت.
وەزارەتی کارەبا جه‌ختی كرده‌وه كه هەوڵ دەدات لەو دوو رۆژەدا کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.