Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:07

له‌نێو عێراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسڕائیل ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاراسته‌ی ئیسڕائیل كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ توانای شه‌ڕكردنیان دژی سوپای ئیسڕائیل هه‌یه.

كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی ئه‌بوو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌: گه‌لی عێراق له‌ ڕێی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌ جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ پێشه‌نگی ئه‌و گه‌لانه‌یه‌ كه‌ بڕوای ته‌واوی به‌ مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند: كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی بڕوای ته‌واوی به‌ تواناكانی خۆی هه‌یه‌ و ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك شه‌ڕ دژی سوپای ئیسڕائیل بكات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش به‌ده‌ستبێنێ.

به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چالاكییه‌كانیان دژی ئیسڕائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی و چالاكییه‌كانیشیان به‌شێوه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌بێت و ڕووبه‌رێكی فراوانتر و لێدانی به‌هێزتر ده‌گرێته‌وه‌.

داواشی له‌ ئیسڕائیل كرد هه‌ر ئێستا واز له‌ كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌ززه‌ بهێنێ و گه‌ماڕۆكانی سه‌ریان هه‌ڵبگرێ و ده‌ستبه‌رداری دروشمی ئاواره‌كردنی هاووڵاتییان سڤیل بن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به ‌ئامانجگرتن و تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق زیادیان كردووه‌ به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.