ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو فه‌رمانده‌ى ليوا شه‌هيد ساڵح زرارى كرد كه له چياى قه‌ره‌چووخ بريندار ببوو و ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ست دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد ساڵح زرارى ده‌ربڕى و هيواى خواست يهزدانى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى شه‌هيد عه‌قيد ساڵح زرارى سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.