Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:54

ژماره‌ی ئه‌و دیل و بارمته‌ ئیسڕائیلییانه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كان كوژراون

کوردستان TV
100%

كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌ی ئه‌و بارمته‌ و دیله‌ ئیسڕائیلییانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ كوژراون.

كه‌تائیبی قه‌سام له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوانی بارمته‌ و دیله‌ ئیسڕائیلییه‌كان كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی خۆیانه‌وه‌ له‌ غه‌ززه‌ كوژراون نزیكه‌ی 50 كوژراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئه‌بوو عوبه‌یده‌ گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاندبوو كه‌ نزیكه‌ی 200 بارمته‌ و دیلی ئیسڕائیلییان بردووه‌ته‌ غه‌ززه‌ و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستینن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ دیله‌كان مێوانن له‌لایان و هه‌ركاتێك بارودۆخ گونجاو و ئاسایی بێته‌وه‌، ئازادیان ده‌كه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.