بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، ئەمرۆ پێنجشەم 26/10/2023 له سه‌ڵاحه‌دین، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
كۆبوونه‌وه به ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد ده‌ستی پێ كرد، دواتر بیروڕا ئاڵۆگۆڕ كرا لەسەر بابەتە هەنووكەیی و گرینگ و كاریگەره‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان بەتایبەتی و جیهان بە گشتی و ئه‌م بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه بڕیاری پێویستیان بۆ وەرگیرا:
تەوەری یەكەم/ بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به گشتی: كۆبوونه‌وه ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه و ڕووداو و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی حكوومه‌ت هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كرا و، تیشك خرایه سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، كه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نرێت. ئومێده‌وارین هه‌رچی زووتره كۆتایی به كێشه و ئاسته‌نگه‌كان بهێنرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی: كۆبوونه‌وه بڕیاری دا وه‌كو هه‌میشه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتیمان به‌رده‌وام بێت له دیدار و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه به‌شدار نین، هه‌روه‌ها به‌هێزخستنی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرنسیپه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، ناكۆك نین.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ بابه‌تی باره‌گاكانی پارتیمان له كه‌ركووك: له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك و، پێ‌زانین و ڕێزگرتن له خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره كه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانیده‌ربوون له‌پێناو ئامانجه ڕه‌واكانیان، كۆبوونه‌وه بڕیاری دا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له كه‌ركوك، پێشكه‌شی زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابییانی ئه‌و شاره و پڕۆسه‌ی خوێندن و ڕۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه، هاوكات كۆبوونه‌وه سوپاسی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بریاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان له‌و شاره‌دا.
ته‌وه‌ری چواره‌م/ بابه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كۆبوونه‌وه وێڕای تیشكخستنه سه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و بڕیاره‌كانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌ربڕی له هه‌نگاوه‌كانیاندا بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواره جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه و به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كاندا.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م/ بابه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان: كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه پرسی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی خسته به‌رباس و به گرنگییه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و خانه‌واده قوربانیده‌رانه نراون، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی ده‌ستنیشان كرد كه پێویسته به ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتر بنرێن.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م/ بابه‌تی ناوخۆی پارتیمان: كۆبوونه‌وه تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئۆڕگانه‌كان و ڕێكخستنه‌كانی پارتیمان و، ڕاپۆرتی به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان خوێندرانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وتی ئیش و كاره‌كانی ناوخۆی پارتیمان كرا و گرفت و ئاڵنگارییه‌كان دیاریكران، بریاری پێویست درا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی پارتیمان بۆ هه‌ردوو پڕۆسه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردن كه له پێشمانه و ڕێنمایی پێویستیش دران بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفت و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئۆرگانه‌كان و باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.