پۆلیس رایگهیاند، لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون ژمارەیەك دار بەڕوو هەڵکەندراون و کەسانی سەرپێچیکار نادیارن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئهمڕۆ پێنجشهم 26ی10ی2023 بڵاویكردهوه، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەسەر هەڵکەندنی چەند دارێکی بەڕوو لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون لەگوندی ( قازان )، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون بەفەرمانی ئەفسەری بنکە گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و بینیان کەوا چەند دارێکی بەڕوو بە شۆفڵ هەڵکەندراون کەژمارەیان نزیکەی(13) دار دەبێت و تەمەنیان لە نێوان ( 15 بۆ 20) ساڵ دەبێت بەڵام هیچ کەس نەبینرا لەشوێنی داربڕینەکە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە ڕادەستی دادوەرو کراوەو بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسای و دۆزینەوەی کەسی سەرپێچیکار .
پۆلیسی دارستانی سلێمانی: له پیرەمەگرون ژمارەیەك دار بەڕوو هەڵکەندراون و کەسانی سەرپێچیکار نادیارن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.