Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 13:32

پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


پێشبنییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی هەینی 27ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەی شاخاویی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28  پلەى سیلیزى
کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
 زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران :  27  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  32  پلەى سیلیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.