Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:36

وێنەی ئەو چەكدارە بڵاوكرایەوە كە شەوی رابردوو 22 كەسی لەئەمەریكا كوشت

کوردستان TV
100%

لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە ئەمریكا 22 كەس كوژران.
كەناڵی ئێن بی سی نیوز لە سەرچاوەیەكی پۆلیس بڵاویكردەوە لە ئەنجامی تەقەكردنێكی هەڕەمەكیدا لە شاری لیوستۆن لە ویلایەتی مەین لە ئەمریكا،لانیكەم 22 كەس كوژراون و 50 بۆ 60 كەسیش برینداربوون.
پۆلیسی ویلایەتی مەین و بەرپرسێكی ناوخۆیی پێشتر هەواڵی تەقەكردنیان لە ئێوارەی چوارشەممەدا ڕاگەیاندبوو،بەڵام وردەكارییەكانیان نەخستەڕوو.
هاوكات پۆلیس داوای لە خەڵك كردووە لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و دەرگاكانتان داخەن و مەیەنە دەرەوە.
نووسینگەی سەرۆكی شارەوانی ئەندرۆسكۆگین دوو وێنەی تۆمەتبارەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە،تۆمەتبارەكە بە ئازادی دەسوڕێتەوە،سەرۆكی شارەوانی داوای هاوكاریی خەڵكی كرد بۆ ناسینەوەی تۆمەتبارەكە.
هەروەها ڕۆژنامەی سەن ژۆرناڵ بە پشتبەستن بە گوتەبێژی پۆلیسی شاری لیستۆن بڵاویكردەوە،تەقەكردن لە سێ شوێنی جیاوازدا ڕوویداوە.
لیستۆن بەشێكە لە ناوچەی ئەندرۆسكۆگین و نزیكەی 56 كیلۆمەتر لە باكووری شاری پۆرتلاندەوە دوورە كە گەورەترین شاری ویلایەتی مەینە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.