سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە شەوی چوارشەممەدا هێزەكانی زەمینی ئیسرائیل هێرشێكی تاڕادەیەك گەورەیان بۆ سەر كەرتی غەززە ئەنجامداوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: وەك ئامادەكارییەك بۆ قۆناغەكانی شەڕی داهاتوو، سوپای ئیسرائیل لە باكووری غەززە چالاكییەكانی ئەنجامدا.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: تانك و هێزی پیادەی هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل زۆرێك لە شانە تیرۆریستییەكان و ژێرخان و شوێنەكانی هەڵدانی مووشەكی دژە تانكیان لە كەرتی غەززە كردۆتە ئامانج.
سوپا دەشڵێت: دواتر سەربازەكان ناوچەكەیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ناو خاكی ئیسرائیل.
ڕادیۆی سەربازی ئیسرائیلیش دەڵێت ، ئامانجی هێرشە زەمینیەكانی ئیسرائیل هێرشكردنە سەر پێگەكانی حەماسە.
شایانی باسە ئیسرائیل زیاتر لە جارێك باسی لە ئەگەری دەستپێكردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە كردووە، هەروەها هێزەكانی لە سنوورەكانی غەززە كۆكردۆتەوە.
ئیسرائیل رۆژانە هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر غەززە ، كەبووەتە هۆی كوژرانی هەزاران كەس و برینداربوونی هەزارانی دیكە، كە پێدەچێت سەرەتایەك بێت بۆ هێرشی زەمینی.
In preparation for the next stages of combat, the IDF operated in northern Gaza.
— Israel Defense Forces (@IDF) October 26, 2023
IDF tanks & infantry struck numerous terrorist cells, infrastructure and anti-tank missile launch posts.
The soldiers have since exited the area and returned to Israeli territory. pic.twitter.com/oMdSDR84rU
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.