Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:40

ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری زێبارییان بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌ و گوندێكی ده‌ڤه‌ری زێبارییان له‌ سنووری شاره‌دێی شیلادزێ بۆردومان كرد.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای گاره‌ی له‌ ده‌ڤه‌ری زێباری به‌رامبه‌ر گونده‌كانی لاتكا و خاستوو ژێری و خاستوو ژووری له‌ سنووری شیلاندزێ بۆردومان كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌نگی بۆردومانه‌كان ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جام و ده‌رگه‌ی خانووی هاووڵاتییانی له‌رزیوه‌ته‌وه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا ئه‌گه‌ری بوونی زیانی گیانی و ماددی نه‌زانراون.

شیلادزێ / به‌شار عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.