Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:13

"قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌بێته‌ ڕووگه‌یه‌كی مێژوویی و گه‌شتیار له‌ هه‌موو جیهان ڕووی تێ ده‌كه‌ن"

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی یونیسكۆ له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌بێته‌ ڕووگه‌یه‌كی مێژوویی جیهانی و گه‌شتیار له‌ هه‌موو جیهان ڕووی تێ ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ چوارشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ ئەحمەد جونێد سروش والی بەرپرسى کلتووری رێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق سەبارەت بە پرسی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە بەرنامە و کارى هاوبەشى ئایندەیی نێوان هەردوولا کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر پێزانینی خۆی ئاراستەی رێکخراوى یونیسکۆ بۆ کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان پاراستنی کەلەپوور كرد.

هەردوولا هیوایان خواست بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران ئاستى پڕۆژەکان فراوانتر بکەن.

بەرپرسى کلتووری یونیسکۆ لە عێراق باسی لە کار و بەرنامەکانیان لە نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر کرد و گوتى: پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری قەڵات کە ئێستا بۆتە میراتێکی جیهانی ئەولەوییەتە بۆ یونسکۆ و هەوڵ دەدەین بە باشترین شێواز و دیزاین کارەکانی تێدا جێبەجێ بکەین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئایندەیەکی نیزیکدا قەڵاتی هەولێر ده‌بێته‌ رووگەیەکی دێرین و مێژوویی جیهانی کە گەشتیار لە هەموو جیهان رووی تێ ده‌كه‌ن.

پارێزگاری هەولێر جه‌ختی‌ لەسەر کاری جیدی و بازدان بەسەر لەمپەرو رۆتین کردەوە، بەتایبەت تەواوکردنی شەقامی ناوەندی قەڵات، چونکە قەڵات شایەنی ئاوردانەوە و خزمەتی زیاترە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.