سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر فه‌توایه‌كی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌ران له‌و كه‌سانه‌ی ده‌عواكان ده‌دۆڕێنن.
سه‌ندیكای پارێزه‌ران له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ئەنجوومەنى باڵاى فەتواى یەکیەتیى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان لە رۆژى 24/10/2023 فەتوایەکی بڵاو کردۆتەوە کە بە كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیان وابووە وه‌رگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عوا یان به‌شێكیان دۆڕاندووه حه‌رامه و پێویسته پارێزه‌ران وه‌ری نه‌گرن با دادگاش دیاری بكات و پێی بدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئێمە لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان پێمان وایە لە یەکتێنەگەیشتنێک هەیە و پرسیارەکە وەکو خۆى و بە تەواوى ئەندامانى ئەنجوومەنى فەتوا نەگەیشتووە".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ماندووبوونى پارێزەرایەتی بە گوێرەى یاسای پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکان دیاری کراوە کە لە سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامی و عورفى کۆمەڵگه‌ى کوردەواری و ياساكانى هاوشێوەى پارێزەرایەتیی وڵاتانى ئیسلامییەوە هاتووە کە زۆرینەى موسڵمانن و پابەندن بە پرنسیپەکانى ئیسلامەوە".
سه‌ندیكای پارێزه‌ران جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه لە رۆژانى داهاتوودا لەگەڵ سەرۆک و ئەنجوومەنى فەتوا لەسەر هێڵ دەبین و بابەتەکەیان بە تەواوى بۆ ڕوون دەکەینەوە و بەرچاوڕوونیان لەوبارەیەوە پێ ڕادەگەیەنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.