Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:48

سەرۆکی حکوومەت: ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن دەڵێت، داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی 10ـی 2023 ساڵح قەللاب نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن کۆچی دوایی کرد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن ساڵح قەللاب-م بیست.

ڕاشیگەیاند: خوالێخۆشبوو ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو.  

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت."

ساڵح قەللاب، وەزیری پێشووی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن بوو، نووسەر و ڕاگەیاندنکار بووە، هەروەها بۆ ماوەی چوار خوول ئەندامی ئەنجوومەنی پیاوماقوڵان بووە، یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی کەناڵی ئاسمانی عەرەبییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.