Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:39

له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دیارده‌ی مانگگیران ڕوو ده‌دات

کوردستان TV
100%

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا، دیارده‌ی مانگگیرانی نیمچه‌یی ڕوو بدات.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگی پڕ ده‌چێته‌ نێو سێبه‌ری زه‌وییه‌وه‌، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو مانگگیرانی نیمچه‌یی ڕوو ده‌دات و مانگ به‌ ڕێژه‌ی 6% ده‌چێته‌ نێو تاریكایی و سێبه‌ری زه‌وییه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق مانگگیرانه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10:35ی شه‌وی شه‌ممه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و كاتژمێر 11:14 ده‌گاته‌ لووتكه‌، هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر 11:52ی هه‌مان شه‌و كۆتایی دێت.

ئه‌م مانگگیرانه‌ نیمچه‌ییه‌‌ ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.