Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:15

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری دا جۆره‌ ده‌رمانێك له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشێته‌وه‌ و له‌ناوی ببات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا جۆره‌ ده‌رمانێك له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوببرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: لەبەر پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و لەسەر داوای کارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) بڕیارمان دا بە ڕاکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بە گشت جۆرەکانییەوە کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستن بۆ کۆگای کۆمپانیای دابەشکار بە مەبەستی لەناوبردنیان.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ڕاكێشانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کەوا بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کەوا چەند ژمارە باجێکی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرهەمەکە.

وه‌زاره‌ت ئاگاداری گشت دەرمانخانە و نەخۆشخانەکانیشی كرده‌وه‌ کە بە هیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە دەردەچێت، هه‌روه‌ها ئەو بڕە ده‌رمانه‌ی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کڕیوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە پێچەوانەوە، لە هەر شوێنێک ده‌رمانه‌كه‌ مامەڵەی پێوە بکرێت یاخود بەکار بێت، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

جێی باسه‌ میسپۆرین یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاردێت بۆ هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و قوڕگ و له‌وزه‌تێن و كۆئه‌ندامی هه‌رس و میز و میزه‌ڕۆ و به‌شێوه‌ی حه‌ب و ده‌رزی به‌ نه‌خۆش ده‌درێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.