Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:29

هەڵپەڕكێی كوردی لە ئۆڵۆمپیادی بەڵتیك پلەی دووەمی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

گرووپێكی ژنانی ڕووسی بە هەڵپەڕكێی كوردی، توانیان پلەی دووەم لە ئۆڵۆمپیادی بەڵتیك بۆ سەما و هەڵپەركێی میللی بەدەستبهێن، كە لە شاری سانت پترسبۆرگی ڕووسییەوە لە 19 تا 22ی تشرینی یەكەمی 2023 بەڕێوەچوو.
زیاتر لە دوو هەزار و 500 كەس لە هەشت وڵاتی جیاوازی جیهانەوە بەشدارییان لە خولی هەشتەمی ئۆڵۆمپیادی باڵتیك كرد.
ئەوەی لە دوایین نوسخەی ئۆڵۆمپیادی پێشووتر جیادەكرایەوە، بەشدارییەكی سەرنجڕاكێشی ئەم تیپە ڕووسییە بوو، كە لە ئەنجامدا لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە پلەی دووەمیان پێ بەخشرا.
لەلایەن خۆیەوە حەمە حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ، ڕێزی لەو تیپە ڕووسییە گرت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.