شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەی سێ بەردەوامی دەبێت.
ماڵپەڕی ئەكوا ویزەر-ی ئەمریكی كە تایبەت بە زانینی كەشوهەوای جیهان، پێشبینی كردووە لە رۆژانی 9،10،11-ی مانگی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
هەروەها ماڵپەڕەكە پێشبینی كردووە كە شەپۆلی بارانبارینەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
پێشتر شارەزایانی بواری كەشناسی پێشبینیان كردبوو كە پێش هاتنی مانگی 11ی ئهمساڵ، بارانی زۆر باش لە هەرێمی كوردستان ببارێت و ڕهنگه ببێته هۆكاری دروستبوونی لافاویش، بەڵام پێشبینییەكان پێچەوانە بوونەوە و هیچ شەپۆلێكی بارانبارینی بەرچاو تۆمار نەكرا.
بە گوێرەی بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانیش
ئەمڕۆ چوارشەم بڵاوی كردۆتهوه، ئاسمانی ئهمڕۆ بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، بهڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری هەندێ تاوە باران هەیە، بهتایبهت له سنووری پارێزگای سلێمانی كه لە دوای نیوەڕۆەوە ئەگەری كەمێك بارانبارین دهبێت لەگەڵ دروستبوونی هەورەتریشقە .
هەولێر
سلێمانی
دهۆك
كەركوك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.