سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی رایگەیاند: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئاگرەكەی عەربەتەوە تەنها یەك كەسە كە ئەویش شۆفێری بارهەڵگرەكە بووە.
هەروەها بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی گوتی: سێ كەسی دیكەش بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی كراون و تەندروستیان ناجێگیرە.
گوتیشی: پێنج تیمی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن و هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە كارگەیەكی قیر لەسەر رێگای سلێمانی-دەربەندیخان لەنزیك عەربەت كەوتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 4:45 خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەكانیان لەكەوتنەوەی ئاگرێك لەكارگەیەكی قیر لەسەر رێگەی نێوان عەربەت-دەربەندیخان ئاگاداركرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانیان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن و هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەزیاتر تەشەنەسەندنی ئاگرەكە و فراوانبونی.
هێشتا ئاگرەكەی كارگەیەكی قیر لەسەر رێگای سلێمانی-دەربەندیخان كۆنتڕۆڵ نەكراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.