Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:00

له‌ ئۆڵۆمپیادی باڵتیك هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیی خه‌ڵاتی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2023، ئه‌و تیپه‌ی كچانی ڕووس، كه‌ له‌ ئۆڵۆمپیادی باڵتیك بۆ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی كلتووری، تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردییان نمایش كرد، خه‌ڵاتی دووه‌می ئۆڵۆمپیادیان پێ به‌خشرا.

ئۆڵمپیادی باڵتیک بۆ سه‌ما و هەڵپەڕکێ، له‌ 19 تا 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له‌ شاری سان پترسبۆرگـی ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ 8 وڵاتی جیهانه‌وه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار و 500 كه‌س به‌شداریان له‌ خولی هه‌شته‌می ئۆڵۆمپیاده‌كه‌دا كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌دا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سه‌ما به‌ ناوی "Dance EXPO" كرایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ بوو، ئه‌و تابلۆ هونه‌رییه‌ كوردییه‌ بوو، كه‌ تیپێك له‌ كچانی ڕووس پێشكه‌شیان كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ توانیان پله‌ی دووه‌می ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن.

تیپه‌ هونه‌رییه‌كه‌ی كچانی ڕووس، پێشتر له‌ لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ و به‌شداریكردنی له‌ سێیه‌م وه‌شانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێ به‌خشین.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.