ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند کران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنیان دەخرێتە ڕوو.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێریی داراییی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوادەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێم، سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە هەرێمی کوردستان.
بهسهرۆكایهتی مهسرور بارزانی كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران بهڕێوهدهچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.