هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە شێوەی تاقیکردنەوە لەسەر رێگەی هەولێر – پیرمام بەکاردەخرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لـــە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهم 25ی10ی2023، تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو1ی11ی2023، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی رێگەی هەولێر - پیرمام لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام وەکو 'تاقیکردنەوە' بەکاردەخرێن.
بهرێوهبهرایهتییهكه راشیدهگهێنێت، رۆژی پێنجشهم 2ی11ی2023، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ سەرپێچییەکان تۆماردەکەن، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین بۆ پاراستنی خۆیان، ئازیزانیان و سەروماڵیان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو.
هــاتووچۆی هــەولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، مــەبــەســت لــە دانانی ئــەو کامێرایانە لــەســەر رێگەی هەولێر-پیرمام، پابەندکردنی شوفێرانە بە ڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو، کە ئەوپەڕی خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ سالۆنەکان و 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ بارهەڵگرەکان و، بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتییە لەسەر ئەو رێگەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.