Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:11

ماڵپەری حورڕەی ئەمریكی: ڕاهێنراوترین هێز لە جیهاندا گەیشتە ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

لە دوای هێرشی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەر كە لە لایەن حەماسەوە لەژێرناونیشیانی تۆفانی ئەقسا دژ بە ئیسرائیل ئەنجامدرا، هێزەكانی ئەمریكا جووڵەیان كرد بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل لە شەڕی ڕاگەیەندراوی دژی بزووتنەوەكە، هەروەها بۆ پشتڕاستكردنەوەی بەهێزی هاوپەیمانی نێوان هەردوو وڵات.
لە دیارترینی ئەو هێزانەشدا هاتنی هێزی تایبەتی ئەمەریكایە كە بە دێڵتا(Delta force ) ناسراون و ئەندامەكانی ئەركی هەستیار و ئاڵۆزیان پێ دەسپێردرێت، پێشتریش بەشدارییان لە كوشتنی ئوسامەبن لادنی سەركردەی قاعیدە و ئەبوبەكر بەغدادی،سەركردەی داعش كردووە. 
بە گوێرەی ماڵپەڕی میلیتری، هێزی دێڵتا یەكەیەكی ئەركی تایبەتی ئەمریكییە كە بە پلەی یەكەم سەرنجی لەسەر ئەركی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، یەكەیەكی هەڵبژێردراو و زۆر نهێنییە و لە ژێر فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكاندا كاردەكات.
بەپێی پێگەی ناوبراو هێزی دێڵتا بە ڕاهێنراوترین هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دادەنرێت لە سوپای ئەمریكا و جیهاندا. 
هەروەها هێزەكانی دێڵتا بەشداری چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كردووە، بە تایبەتی لە سەردەمی جەنگی كەنداو و لە سەردەمی لەشكركێشی عێراق بۆ سەر كوەیت، هەروەها دەستوەردانی ئەمریكا لە ئەفغانستان و عێراق و چەندین ئۆپەراسیۆنی نهێنییان لەو شەڕانەدا ئەنجامداوە .
هەروەها هێزی دێڵتا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی سەدام حوسێن ،سەرۆكی پێشووی عێراق كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.