Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:08

ئیسرائیل پێگەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەكات

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە بنكە سەربازییەكانی سەر بە سوپای سوریای كردۆتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانیان بنكە سەربازییەكانی سوپای سوریایان كردۆتە ئامانج.
سوپا ڕوونیشیكردەوە، ئۆپەراسیۆنەكەیان لە وەڵامی هەڵدانی دوو مووشەك لە سوریاوە بەرەو ئیسرائیل بووە.
هەروەها وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی كردۆتەوە كە هێرشەكەی ئیسرائیل شوێنەكانی ناو سوریای كردۆتە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی فەرمی سانا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی "بۆردومانی ئیسرائیل" بۆ سەر دەرعا، هەشت سەربازی سوپای ڕژێمی سوریا کوژراون و حەوت سەربازی دیکەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.