كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه كه ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه له ئێستادا ته‌نیا سوود به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گه‌یه‌نێ تا خۆی بۆ هێرشی تر بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ئاماده بكاته‌وه.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ته‌نیا سوود به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گه‌یه‌نێ".
دوێنێ دووشه‌میش جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو: ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ئاگربه‌ست و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕابگه‌یه‌نرێ.
ڕاشیگه‌یاندبوو: ئیسڕائیل مافی خۆیه‌تی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له خۆی بكات و ئێستاش كاری زۆری له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ڕاوه‌دوونانی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
به‌هه‌مانشێوه ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست گوتبووی "پشتگیری له بیرۆكه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و كه‌رتی غه‌ززه ناكه‌ین له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌م ئاگربه‌سته بقۆزێته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسڕائیل".
هه‌روه‌ها گوتبووی "ڕاگه‌یاندنی هه‌ر ئاگربه‌ستێك پشییه‌ك به حه‌ماس ده‌داته‌وه تا ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل".
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه حكوومه‌تی ئیسڕائیل هه‌رگیز هێرشه‌كانی رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه قبووڵ ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.