Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:30

به‌مزووانه‌ ڤیزای وڵاتی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی گشتیی نوێی چین، بابه‌تی ڤیزای وڵاتی چین تاوتوێ كرا و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌مزووانه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ لیۆ جیۆن كونسولی گشتیی نوێی كۆماری چینی میلـلی، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیوانییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپات كردەوە.

هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە.

هەر لەمبارەیەوە كونسولی گشتیی چین ئاماژەی بە پلانی داهاتوویان كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستكردنی بینای كونسولخانەیان لە هەولێر.

تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.