Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:39

هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق جەختیان لەسەر چارەسەركردنی گرژییەكان كردەوە

کوردستان TV
100%

عەمید حەجی عەبدوڵڵا زێباری،بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هەماهەنگی هاوبەشی نەینەوا لە قەزای مەخمور بە كوردستان تیڤی راگەیاند: كۆبوونەوە هاوبەشەكەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد،وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قاسم ئەعرەجی،راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عیسا عوزیر، سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە لە مەخمور كۆتایی هات.
هەروەها گوتی: لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی تایبەت لەنێو هەردوولا باسی لێوەكرا.
گوتیشی: هەر لە كۆبوونەكەدا تەئكید لەسەر چارەسەركردنی گرژییەكانی نێوان هێزەكان كراوە و كۆبوونەوەكە بە سەركەوتووانە پڕ ئەنجام كۆتایی هاتووە.
ئێوارەی رۆژی یەك شەممە لەچیای قەرەچووغ ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا كە لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێكەوتەوە.
دواتریش سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئێمە پابەندبوونمان بۆ كاركردن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرێكی ڕیشەیی و بەردەوام دووپات دەكەینەوە كە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدی بهێنێت.
هەروەها سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پشتگیری لە ڕاگەیەنراوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندا دەكات كە تێیدا ئاماژە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی خێرا و ڕوون بۆ ڕووداوەكەدا كراوە، بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
هەواڵ - كارزان كاكل
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.