پارێزگای ههولێر رایگهیاند، رۆژی ههینی داهاتوو، (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت.
ئهمڕۆ سێشهم 24ی10ی2023، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەدروشمى (وەرزش کۆمان دەکاتەوە)، ڕۆژى هەینى 2023.10.27، بە بەشدارى هەزاران کەس لە کوردستان وعێراق و جیهان، (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى و گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەدەچێت.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، بە شداریکردن لەم ماراسۆنەدا کراوەیە بۆ (پیاوان، ئافرەتان، منداڵان، لاوان، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستى تایبەت) و هەمووان دەتوانن بەشداربن و ناوتان تۆمار بکەن و ببن بە بەشێک لەم رووداوە وەرزشیە گەورەیە.
ههروهها ئاماژه بهوهشكراوه، بۆ بەشدارىکردن ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممەى ئەم هەفتەیە 25 و 26 ئەم مانگە لە کاتژمێر 9:00 بەیانى تاوەکو 6:00ى ئێوارە سەردانى پارکى شانەدەر (ناو گەلەرى شانەدەر) بکەن بۆ وەرگرتنى ژمارە و تیشێرت.
لە هەولێرى پایتەخت (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.