Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:14

پارتی و گۆڕان كۆكبوون له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ كۆتا هات و راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی10ی2022، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رێوه‌چوو، دواتر راگه‌یاندراوێك بۆ ڕای گشتی بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ قه‌زای پیرمام له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو پارتدا تاوتوێی بارودۆخی هه‌ستاری ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ردوولا كۆكبوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێز و تواناكان بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دانانی ستراتیژیه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی قۆناغه‌كه‌. 
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌، له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تی پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌ پێناو دابینكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كان، له‌ نێوانیاندا مووچه‌ی مووچه‌ خۆران و باشتركردنی بژێوی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.