ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پشتڕاستی كردەوە كە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كاریگەری لەسەر ڕووداوەكانی ناوچەكە نابێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
عیماد جەمیل ،سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: ڕووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە پرسی فەلەستین و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، كاریگەری لەسەر ئەو وادەیە نابێت كە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە.
جەمیل دەشڵێت، كۆمسیۆن و گەلی عێراق لە سەردەمی تیرۆر و شەڕ و تایفەگەری هەڵبژاردنەكانیان بەڕێوەبردووە.
جەختیشی كردەوە كە ئەوەی لە ئاستی ئەمنیدا لە ناوخۆ و دەرەوە ڕوودەدات تەحەدایەكی گەورەیە"، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد ،شتەكان لە عێراق بەشێوەیەكی ئەرێنی بەرەوپێش دەچن و هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر هەڵبژاردن نییە.
وا بڕیارە لە 18-12-2023، لە 15 پارێزگای عێراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەبێ هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
كۆمیسیۆن : هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.