Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:21

كۆبوونەوەی شاندی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی  هەردوو شاندی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد.
شاندی پارتی لە فازل میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و هەریەكە لە ئەندامانی دەستی كارگێری سیداد بارزانی،محمود مەحەمەد،هۆشیار زێباری ،ئازاد بەرواری ،پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ،جەعفەر ئیمینكی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكان پێكهاتووە.
هەروەها شاندی گۆران پێكهاتووە لە : عومەری سەید عەلی ،مستەفا سەید قادر ،ئاسۆ رەحیم،دلێر عبدولخالق،كاردۆ محەمەد ،بەختیار ئەولی
شایانی باسە كاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ شاندێكی بزوتنەوەی گۆران بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كردوو لەلایەن فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی دەستەی كارگێرییەوە پێشوازیان لێكرا .
لە كۆبوونەی هەردوو شاندی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لە بارەوە دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.