Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:05

لە ڕێوڕسمێكدا كتێبی ( 70 هەزار ئاشووری) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە چالاكییەكی هاوبەشی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا و ڕێكخراوی ڕاهێن كتێبی (70 هەزار ئاشووری) ناسێندرا.
لە سیمینارێكدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامی قەزای ڕواندزو بەرپرسانی حزبی و لایەنە سیاسییەكان و ڕۆشنبیران و ئافرەتان و مامۆستایان و گەنجان لە ڕواندز و سۆران، ناسین و خوێندنەوە بۆ كتێبی( 70 هەزار ئاشووری)ی نووسەری ئەمەریكی (ولیەم سارۆیان) كرا.
كتێبی (70 هەزار ئاشووری) باس لە ڕووداوێكی مێژووی ئاشوورییەكان دەكات لە قەزای سمێل و بە چوار زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و كوردی و ئاشووری نوسراوە .
دەستپێكی ناسینی كتێبه‌كە، نوری بێخاڵی نووسەر و ڕۆژنامەنووس كە كاری وەرگێڕانی لە عەرەبی بۆ سەر زمانی كوردی كردووە، باسی لە ناوەڕۆكی كتێبه‌كه‌ كرد، دواتریش ئاماده‌بووان بە تێبینی و پێشنیازی خۆیان سیمینارەكەیان دەوڵەمەند تر كرد .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.