Erbil 18°C شەممە 02 تشرینی دووەم 03:22

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی10ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،.  پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه‌ و رۆژانه‌  له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه‌ ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 26/10/2023 كۆتا رۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌ج كردن له‌ سعوودیه‌ پێشخراوه‌، هه‌موو وڵاتان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ر له‌ ساڵی 2024 رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن و بۆیه‌ دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌،  داوا له‌ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا ناویان تۆمارنه‌كردووه‌ تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌ فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.