Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:09

پڕۆژه‌ی لێخوڕینی پایسكل له‌ ته‌واوی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ به‌مزووانه‌ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی شه‌قامی لێخوڕینی پایسكل له‌ ته‌واوی شه‌قامی بازنه‌یی 120 مه‌تری دروست ده‌كه‌ن كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز و سه‌رنجڕاكێشه‌.

پڕۆژه‌كه‌ ناوی بایکسۆل  (BikeSol)كه‌ پڕۆژەیەکی پایسکل سوارییە و لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بیرۆکەکەی داڕێژراوە و لەم نزیکانە لە تەواوی خولگەی شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێری پایتەخت بەدرێژی (40) کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە لە دوورگەی ناوەندی شەقامی 120 مەتری کە گونجاوترین شوێنە بۆ ئەنجامدانی، لایەنی تەکنیکی دیزاین کراوە و دوای سەرکەوتنی قۆناغی تاقیکاری بەدرێژی (100)مەتر و داپۆشینی ڕێڕەوەکەی بە سیستەمی وزەی خۆری بە درێژی (200) مەتر ئێستا ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.

بەتەواوبوونی جگە لەوەی رەهەندی مێژوویی و گەشتیاری و ژینگە دۆستی و وەرزشی بۆ هەولێری پایتەخت زیاد دەکات، سوود و خزمەتێکی زۆریش پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات، بەتایبەتی ئەو کەسانەی ئارەزووی پایسکل سواریان هەیە، یەکێکی تر لە سوودە گرینگ و بەرچاوەکانی پڕۆژەکە دروستکردنی سێبەری ڕێڕەوەکەیەتی کە بە درێژی (40) کیلۆمەتر بە پانێلی وزەی خۆر داپۆشراوە و توانای بەرەهەمهێنانی (60) مێگاوات کارەبای دەبێت و بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبەسترێتەوە، کە ئەوەش خزمەتێکی گەورە بە بەرهەمهێنانی کارەبای شارەکەمان دەکات و دۆستی ژینگەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.