پارێزگای هه‌ولێر داوای له هاووڵاتییان كرد كه له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی شار كێشه‌ی سه‌گی بێلانه‌یان هه‌یه، ئێستا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سه‌گی بێلانه بكه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: سەرجەم هاووڵاتییانى شارى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لە چوارچێوەى پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگى بێلانە لەناو شار و دەرەوەی شار و کەمکردنەوە و نەهێڵانییان لە سەر شەقام و ناو بازاڕ و گەڕەک و شوێنە گشتییەکان لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى ژینگەپارێزى هەولێر، بۆ ئاگادارکردنەوەى تیمەکانى فەرمانگەى ناوبرا بۆ گرتن و گواستنەوەى سەگى بێلانە بۆ شلتەرى هەولێر، دەتوانن پوەندى بكه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌ی مۆبایلی تیمه‌كانیشی داناوه كه بریتییه له (07507507011) و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌موو كاتێك ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.