وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی هۆشداری ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی كردووه و تێیدا داوای لێ كردوون جگه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هیچ به‌شێكی تری عێراق نه‌كه‌ن.
هۆشدارییه‌كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه "هۆشداری ده‌ده‌ینه هاووڵاتییانمان كه جگه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هیچ به‌شێكی تری عێراق نه‌كه‌ن".
هۆشدارییه‌كه كه به‌ناونیشانی (سه‌لامه‌تی – ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كی گه‌شتكردن) بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه "به‌هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری ئه‌منی له عێراق و بۆردومان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه، ئامۆژكاری هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین له ئێستادا سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتییانی كردووه خۆیان به دوور بگرن له شوێنی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ره‌باڵغی، چونكه له‌م شوێنانه مه‌ترسی ڕوودانی توندوتیژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و رفاندن هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ هاووڵاتییانی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر زۆر زه‌رور و پێویست نه‌بێت، گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له‌وێن ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان پێویست نه‌بێت، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.