Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:57

پەتاتەی کوردستان هەناردەی سعوودییە دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سعوودییە هەیە، بڕیارە سبەی دووەم کاروانی پەتاتەی کوردستان ڕەوانەی سعوودییە بکرێت کە بڕەکەی 100 تۆنە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی 10ـی 2023 یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر ڕایگەیاند: بڕیارە سبەی دووشەممە دووەم کاروانی پەتاتەی کوردستان بە بڕی (100 تۆن) هەناردەی وڵاتی سعوودییە بکرێت.

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان و وڵاتی سعوودییە بۆ دابینکردنی بڕی (3 هەزار تۆن) بەرهەمی پەتاتە.

لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی بۆ چەند هێندەی ئاستی خۆی زیادی کردووە، بە هۆی چاکیی بەرهەمەکەشەوە خواستێكی زۆری لەسەرە ئەمە جگە لەوەی لەلایەن براندە جیهانییەکانیشەوە برەوێکی زۆری پەیدا کردووە.

یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران لە بازاڕە جیهانییەکاندا، هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بووە بۆ وڵاتانی جیهان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.