وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داوای له به‌شێك له هاووڵاتییانی كرد به‌زووترین كات خاكی عێراق جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له خێزانی فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له شاری به‌غدا و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كرد كه مانه‌وه‌یان له باڵیۆزخانه‌كه پێویست و گرینگ نییه، له زووترین كاتدا خاكی عێراق جێبهێڵن.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆكاری جێهێشتنی خاكی عێراق بۆ ئه‌و بۆردومانه گه‌ڕانده‌وه كه چه‌ند رۆژێكه ده‌كرێته سه‌ر هه‌ردوو سه‌ربازگه‌یان له عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نباڕ و هه‌ریر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام داوای له هاووڵاتییانی كردووه خاكی لوبنان و ناوچه‌كانی تری نزیك شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین جێبهێڵن.
له رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه دۆخی ناوچه‌كه به‌ته‌واوی شله‌ژاوه، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌م رۆژه‌وه كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سوپا و شاره‌كانی ئیسڕائیل ده‌ست پێ كرد و له ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا سه‌دان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوژران و به‌دیل گیران.
دوای ئه‌مه‌ش سوپای ئیسڕائیل بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ناوچه‌كانی تری فه‌ڵه‌ستین و باشووری لوبنان ده‌ست پێ كرد و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.