ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز كەمێك پێش ئێستا ڕایگەیاند كە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە سێ مووشەك بۆردومان كراوە.
ڕوونیشیكردەوە، مووشەكەكان لە گوندێكی ناحیەی بەغدادی تەنیشت بنكەكەوە هەڵدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد ،یەكێك لەو مووشەكانە لەناو بنكەكەدا كەوتووەتە خوارەوە لەكاتێكدا بەرگرییە ئاسمانییەكان ڕێگری لە دووەمیان كردووە، مووشەكی سێیەمیش لە دەوروبەری بنكەكە كەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو مووشەكانەی كە تەقێنراون لە جۆری گراد بوون.
بنكەی عەین ئەسەد بە سێ مووشەك كرایە ئامانج
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.