Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:24

ئەمریكا سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەكات

کوردستان TV
100%

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریكا، بەهێزكردنی پێگەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكای لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند، بە شێوەیەك كە هەوڵەكانی ڕێگریكردن زیاتر دەكات و یارمەتی ئیسرائیل دەدات بەرگری لە خۆی بكات.
ئۆستین ئاشكرای كرد ، بەمەبەستی پاراستنی سەربازەكانی هێزەكانی ئەمریكا،جێگیركردنی سیستەمی بەرگری (THAAD) و پاتریۆتی زیاد بۆ شوێنەكانی سەرتاسەری ناوچەكە چالاك كراوە .
هەروەها پنتاگۆن ژمارەیەكی دیكەی هێزی لە ئامادەباشیدایە بۆ فەرمانی بڵاوەپێكردن وەك بەشێك لە پلاندانانی وریا بۆ ئەگەری مەترسیدار.
هاوكات وەزیری بەرگری ئەمەریكا جەختیكردەوە كە بەردەوام دەبێت لە "هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكانی پێگەی هێزەكانیان لە ناوچەكە و بیر لە جێگیركردنی توانای زیادە" بەپێی دۆخەكە دەكاتەوە.
وەزیری ئەمەریكا دووپاتیشی كردەوە كە كەشتیی هەڵگری ئایزنهاوەر لەگەڵ كەشتی هەڵگری جیراڵد فۆرد كە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كار دەكەن، توانای هێزەكانی ئەمریكا بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر حاڵەتێكی نائاسایی زیاد دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.