Erbil 22°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 17:43

ئەمریكا فشاری لە ئیسرائیل كردووە هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دوابخات.. تا ئەو كاتەی بارمتەكان ئازاد دەكرێن

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریكی رایگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا و ئەوروپا فشار دەخەنە سەر ئیسرائیل بۆ دواخستنی لەشكركێشییە زەمینیەكەی بۆ سەر كەرتی غەززە، بە ئامانجی دەست كەوتنی كات بۆ سەركەوتنی ئەو دانوستانە نهێنییانەی كە لەلایەن قەتەرەوە نێوەندگیری دەكرێت ،بۆ ئازادكردنی ئەو كەسانەی كە بە بارمتە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەركراون .
بلومبێرگ لە زاری ئەو سەرچاوانەی كە داوای ئاشكرانەكردنی ناوەكانیان كردووە ڕایگەیاندووە، دانوستانەكان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس - كە ئەوروپا و ئەمریكا وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێنی دەكەن ، زۆر هەستیارن و ڕەنگە شكست بهێنن.
بەڵام سەرچاوەكان باسیان لەوەكردووە ، بەڵگە هەیە كە حەماسی ئازادكردنی هەندێك سڤیڵی قبووڵكردووە،بێ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بێت زیندانە فەلەستنییەكان ئازاد بكات.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی بلومبێرگ، ئیسرائیل ملكەچی خواستی ئەمریكا بووە و ئەو كارەی كە بە "ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەرفراوان بۆ نەهێشتنی حەماس" وەسف كرابوو، دواخستووە.
هەروەها بلومبێرگ ڕایگەیاندووە ، بەرپرسانی ئەمریكی ترسیان لە پەرەسەندنی گرژییەكان لە ناوچەكەدا هەیە و ڕەنگە واشنتۆنیش ناچار بێت لە ڕووی سەربازییەوە بەشداری لە پشتیوانیكردنی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلدا بكات .
سەرچاوە: بلومبێرگ
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.