Erbil 22°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 17:25

دەروازەی سنووری ڕەفەح بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کرایەوە

کوردستان TV
100%

دەروازەی سنووری ڕەفەح لەسەر سنووری میسر لەگەڵ كەرتی غەززە ، بەشێوەیەكی كاتی بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان كرایەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لەوڵاتی فەڵەستیینەوە ڕایگەیاند، یارمەتی سەرەتاییەكانی مرۆیی" كە لە لایەن ئاژانسی فریاكەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەكان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (UNRWA) ئامادە كراوە، گەیشتووەتە ناو غەززە.
لە بەیاننامەكەیشدا كە میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەك بە وادەی بەكراوەیی مانەوەی دەروازە سنوورییەكە نەدراوە و هاتووە كە بە "مەبەستی وەڵامدانەوە بە خواست و پێداویستییە سەرەكییەكانی مرۆیی خەڵكی غەززە پێویستە ئەو دەروازەیە بە كراوەیی بمێنێتەوە".
داواش كراوە كە بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت خزمەتگوزاری پێویستی تەندروستی بۆ خەڵكەكە دابین بكرێت، ڕێگە بدرێت برینداران دەربچن و چارەسەریان بۆ بكرێت.
جەختیش لەوە كراوەتەوە كە "دەستكەوتنی سووتەمەنی، دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان زۆر لە ئاستێكی كەمدایە و خەڵكی ناوچەكەش لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراك و كارەبا بێبەش بوون".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.