ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو كۆماری میسری عەرەبی بەڕێكەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ناوبراو لە بەیاننامەیەكی كورتدا، ڕایگەیاندووە كە سودانی بەشداری لە لوتكەی ئاشتی قاهیرە 2023 دەكات، كە تایبەتە بە تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای ناوچەكانی فەلەستین.
شایانی باسە ڕۆژی 17ی ئۆكتۆبەر، سوودانی بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە سەرۆكی میسرەوە پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەیەكی بەپەلە كە لە قاهیرە سەبارەت بە ڕووداوەكانی غەززە بەڕێوەدەچێت .
سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ئاشتی بەرەو قاهیرە بەڕێكەوت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.