وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی لە کەلار دادەنرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی لە کەلار دادەنرێت، وێستهگهكهش گرفتی دابه‌شكردنی كاره‌با له شاری كه‌لار چارەسەر دەکات و بارزۆریی سه‌ر وێستگه‌كانی دیکەی شارەکە كه‌م دەکاتەوە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەهۆی فراوانبوونی و دروستكردنی زیاتر له 8000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با توانای دابینكردنی كاره‌بایان کەم بووەتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەم یه‌كه نوێیانه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، پڕۆژەکە کارەکانی بە رێژەی 62% تەواو بووە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بکەوێتە کار،پڕۆژەکەش بە گوژمەی زیاتر لە 18 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی لە کەلار دادەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.