Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 15:59

كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م بە نزیکەی 1  تـا 3 پلە.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكور ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک شوێن نیمچە هەور دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باکووری خۆرئاوا دەبێت .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 30 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 32 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

سۆران: 25 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.