Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:29

له‌ هه‌ولێر دوو به‌نزینخانه‌ داخران

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ دوو به‌نزینخانه‌یان له‌ شاره‌كه‌ سزا داوه‌ و داخستووه‌ به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ و پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان دوو وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزا دران.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو به‌نزینخانه‌یه‌ لە کۆی 58 وێستگە بوونه‌ کە پشکنینیان بۆ کراوە لە ڕێكه‌وته‌كانی 14/10/2023 تاكو 19/10/2023.

قایمقامی هه‌ولێر ناوی ئه‌و دوو به‌نزینخانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ داخراون ئه‌وانیش بریتین له‌ وێستگەی ماردین و وێستگەی پۆڕش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.